Najmadin Xulami – Qaspa Qaspi Kaw

نەجمەدین غوڵامی

نەجمەدین غوڵامی – قاسپە قاسپی کەو

قاسپە قاسپی کەو بەرخە گیان، گیان و گیان
سوێسکەی بانی بەرد دێ سوێسکەی بانی بەر دێ
خۆم نەچیرەوە گیان و گیان
سەیری تۆم ئەکرد، سەیری تۆم ئەکرد

هەی دادو بێ داد بەرخە گیان، گیان و گیان
ماڵم وا تەنێ، یان ماڵم بار کەن گیان و گیان
یان ئەو گوڵەم بەنێ، یان ئەو گوڵەم بەنێ

ماڵێكم بۆ بکە بەرخە گیان، گیان وگیان
لە بیاوانی بەر ڕێ ،لە بیاوانی بەر ڕێ
داڕەڕای بکە بەرخە گیان، گیان و گیان
بە رێحانێ تەڕەێ، بە رێحانێ تەڕەێ،

چڵکی سەر خەنە بەرخە گیان، گیان و گیان
موس و ەقدەنی ، موس و ەقدەنی
گەڵای دەسرەوشە بەرخە گیان، گیان و گیان
بۆ لەشی پانی، بۆ لەشی پانی

Print Friendly, PDF & Email