Kamal Muhamad – Ba Arami wa Aroet

kamal muhamad

کەمال محەمەد – بە ئارامی وا ئەڕۆێت

تێکست و ئاوازی: نەوزاد شێردڵ

کوچەی تەنیایی ئەگرم هەرگیز بەرینایەم
سەری پڕ ئێش لەسەر ئەژنۆی بێ هێز لانایەم

لە پێناوی ئیشقی تۆدا نۆشیم ئازار ئەی مروەت
کەچی ئەڕۆی دڵەی کوژراو ئەکەی لەت لەت

بە ئارامی وا ئەڕۆیت و کۆچەکەی
ئازاری نوێ لە دڵەی پڕسوێم بۆچ ئەکەی؟

گوایە ئیتڕ لێوی ئیشقمان بۆ خەندە،
ناجوڵێت و بەبارو لاڵ و بەندە

بڕۆ ئیتر بابەس بێ ڕۆژگاری ستەم
جەرگ بڕا لە بێزاری ژینی غەم

دیارە فرمێسک بە خامۆشی گڕی خەم
شەپۆلی توند دەڕژێنێتە سەر جەستەم

مەلی تینوی باڵشکاوی یادگاری
نافڕێتەوە ڕووی ئاسمانی دڵداری

دیارە باکت نیە لە پەیمانی ڕۆژگاران
بەڵام فرمێسک لە گۆناتا بۆتە خەزان

ئەگەر شیوەن بۆ نامرادی ساز ئەکەی
نەکەی کاتی یادی ئیشق و ئەوین ڕازەکەی

چونکە خۆری ئەوینداری من و تۆ
لە کەلێنی شەڕمەزاری ڕەنجەڕۆ.

 

Print Friendly, PDF & Email