Zardasht Banaye – Rashposh

zardasht banay

زەردەشت بانەی – ڕەشپۆش

تێکست: صاڵح بێ چار

ئاواز و دابەشکردن: هێمن حسین

 

چی ڕوویداوە کە رووخسارت
وا شێواوەو خەم دایگرتووی
ئەوە دەستی کــــــام قەدەرە
بەرگی ڕەشی لە بەر کردووی

بەســـــادەیی ئـــــرایشتا
وەهــــا دیارە پرسە داری
ئەوە کێ یە وا دڵی هــات
تۆ جێ بێڵی بەیەك جاری

تۆ بەهـــــــــاری کەچی پاییز
لـــــە شێــــــوەتا پەڵەی داوە
ڤینۆسێکی خـــــۆت لەبەرگی
تاریکیــــــــدا حەشـــــار داوە
بڵێــــــی ژیـــــــان هێندە بێنێ
تۆ وا دڵ تەنگ و ڕەشپۆش بی
ئاخـــــــۆ کۆستی کام ئازیز بێ
ئەوەنــــدە بۆی بە پەرۆش بی

با پۆشــــاکت هەر تاریــــك بێ
رووخســــــاری تۆ مانگە شەوە
زۆرتر شـــــۆخیت دەرکەوتووە
بەو جـــــل و بەرگە ڕەشـــــەوە
گەرچــــی بەرگت شـــەو زەنگە
وا تێ نەگــەی کــە لێت نایــەت
خــــۆ خاڵـــــوزیش قەتــــرانیە
بەڵام پشکــۆ لـــــە ناخیــــــایە

 

Print Friendly, PDF & Email