Najmadin Xulami – Ay Shahidan

Najmadin Xulami

نەجمەدین غوڵامی – ئەی شەهیدان

هۆنراوە : محمد تۆفیق وردى

ئەی شەهیدان
ئەی شەهیدان نامرێ‌ ناوونیشانتان
ئێوە بوونە ڕەهبەری ئێمە
بوونە پشت و سەنگەری ئێمە
ئەی شەهیدان ….. ئەی شەهیدان نامرێ‌ ناوونیشانتان
تاجی بەرزیتان لە سەرنا
دوژمنی گەلتان وە دەرنا
ئەی شەهیدان …. ئەی شەهیدان نامرێ‌ ناونیشانتان
تا شەهید خوێنی نەڕێژێ‌
تاكو گەل تاڵی نەچێژێ‌
ئەی شەهیدان . ئەی شەهیدان نامرێ‌ ناوونیشنتان
داری ئازادی شین نابێ‌
باخی ژینمان ڕەنگین نابێ‌
ئەی شەهیدان ….ئەی شەهیدان نامرێ‌ ناوونیشنتان

Print Friendly, PDF & Email