Sana Barzanji – Bistuma

Sana Barznji

سەنا بەرزنجی – بیستوومە

گۆرانی : بیستوومە
ووتنی : سەنا بەرزنجی
تێکستی: ‌ڕەنج سەنگاوی
ساڵی دەرچوون : 2019

بیستوومە پرسیارت کردووم
پڕ بەدڵ یادت کردووم
وێنەکانمت دەرھێناوەو
ماچت کردوون ماچت کردوون

بیستوومە زۆر پەشیمانی
نوقمی ئازار و گریانی
من ئەمزانی کە ناتوانی
لە بیرم کەی بە ئاسانی

ئەزانم زۆر دڵت تەنگە
دنیا لەلات شەوە زەنگە
منیش وام و دەری نابڕم
دڵی من گۆمێکی مەنگە

بیستوومە زۆر بیرم ئەکەی
لە ناو دڵتا ژیرم ئەکەی
ھەموو ڕۆژێکم ساڵێکە
بزانە چۆن پیرم ئەکەی

لێوەکانت پریمانم بوو
چاوەکانت مەیخانەم بوو
ھەموو رۆژێک بینینی تۆ
خولیایەکی شێتانەم بوو

ئەزانم زۆر دڵت تەنگە
دنیا لەلات شەوە زەنگە
منیش وام و دەری نابڕم
دڵی من گۆمێکی مەنگە

Print Friendly, PDF & Email