Bahjat Yahya – Charay Xami mn

بەهجەت یەحیا – چارەی خەمی من

شیعری : هێدی

چارەی خەمی من مەی نییە مەیخانە بڵێ چی
بەو دەردەوە مەی نامگرێ‌، پەیمانە بڵێ چی؟

پێموانییە لەو غەدرە لە فریام بكەوێ‌ كەس
ئەو دۆست بوو وەفای بۆم نەبوو، بێگانە بڵێ چی؟

هەر عاشقە گوناهی نەبێ دەیخەنە ئەستۆ
شەم ئاگری كردۆتەوە، پەروانە بڵێ چی؟

بسكت بدە دەس شانە بەڵام چین مەخە ئەبرۆ
زولفی تۆ شنە تێكی دەدا، شانە بڵێ چی؟

تاوانی منە دەربەدەری و دەردی سەری من
مەل خۆی سەری خۆی هەڵگرێ‌، هێلانە بڵێ چی؟

شێتی قەدی تۆ شەرتی لەگەڵ چۆڵ و چیابوو
زانا بێ بەزنجیرەوە، دێوانە بڵێ چی؟

تاسەی تۆ كە دامدەگرێ‌، دەڵێن: (ئاخری خێربێ)
دڵم لەگەڵ ئەو هەموو برینانە بڵێ چی؟

چارەی خەمی من مەی نییە مەیخانە بڵێ چی
بەو دەردەوە مەی نامگرێ‌، پەیمانە بڵێ چی؟

پێموانییە لەو غەدرە لە فریام بكەوێ‌ كەس
ئەو دۆست بوو وەفای بۆم نەبوو، بێگانە بڵێ چی؟

Print Friendly, PDF & Email