Tahiri Xelili – Gullm Hay Gullm

Tahri Xalili

تاهیری خەلیلی – گوڵم هەی گوڵم

 

تۆ کیژی کوردی پشتێن پەشمینە
چەند بە ناز دەڕۆا ئەو دڵڕفێنە

گوڵم هەی گوڵم گوڵی مەهاباد
پەرچەمت لادە بابگەم بە ئاوات

شاخ و چیاکان کردە باخچەی گوڵ
وەك بولبولی جوان نیشتووی لەسەر چڵ

گوڵم هەی گوڵم گوڵی مەهاباد
پەرچەمت لادە بابگەم بە ئاوات

بە ئاهەنگی جوان بانگ دەکەم لە تۆ
بۆچیم دەکووژی دەمکەی ڕەنجەڕۆ

گوڵم هەی گوڵم گوڵی مەهاباد
پەرچەمت لادە بابگەم بە ئاوات

دەیهێنمە سەرسەر فتوای قەتڵی خۆم
یار بە جێم دێڵێ ئەی خاک وەسەر خۆم

گوڵم هەی گوڵم گوڵی مەهاباد
پەرچەمت لادە بابگەم بە ئاوات

 

Print Friendly, PDF & Email