Hamid Osman – Bestuma

hamid Osman

حەمید عوسمان – بیستوومە

هۆنراوەی: فەرەیدون عزیز
میلۆدی: زریان کاروان

بیستوومە گەلێك دڵ خۆشی دۆستی تازەت خەم ڕەوێنە
ئەویش وەك من زوویر مەکە وەکـو مـن دڵـی مـەشکێـنە

قـەدری ئـەم ڕۆژانـە بـگرە پێش ئەوەی تەمەن کورت بێ
بابێ حوورمەتی ڕۆژگار ئەم ئازیزەت لێ نەفڕێنێ

وەکو من بێ نازی مەکە بەناسکی بی دوێنە
لـەنـێودڵـی پـڕ لـەسۆزیـا پـێـکەوە بـوونـتان بـچـێنە

ئەی پاساریە بێنازەکەم لانەی ئارامی چێ بکەن
لەگەڵ ئازیزی ئێستات پێکی ئارامی تێبکەن

تۆخەمی دەردی من مەخۆ تازەنیم بە ئێش وبرین
ڕاهاتووم لەگەڵ بێ تۆی ئاسانە بۆم ئەسرین سڕین

بیستوومە گەلێك دڵ خۆشی دۆستی تازەت خەم ڕەوێنە
ئەویش وەک من زوویرمەکە وەکـو مـن دڵـی مـەشکێـنە

Print Friendly, PDF & Email