Amal Saeed Kurda – Awin

amal saeed kurda

ئەمەل سەعید کوردە – ئەوین

تیکست: ئەحمەد محەمەد
میلۆدی: هێرش فەوزی
میوزیك: نیهاد جەمشیر

هاورێی غەریبم دیارە دڵ تەنگی
هەروەکو چاڵاو ئەزیزم بێ دەنگ و مەنگی
ئەزانم خەمت ئەزیزم ئاهی ووڵاتە
بۆیە وا ئەمشەو ئەزیم ئەستێرەت ماتە

چەن دووبین هاوڕی لەو نیشتیمانە
ئێرە بۆ ئێمە غەیبستانە
دڵ ئارام نابین دوور بین لە ئەوین
دوور بین لە خۆری ئاسمانی بە تین

ئەزانم خەمت ئەزیزم ئاهی ووڵاتە
بۆیە وا ئەمشەو ئەزیم ئەستێرەت ماتە

ئەزانم دڵت وەك گوڵ پەڕ پەڕە
کازیوەت لە ناو دەستی قەدەرە
تەنیای ئێرە دڵت ئەنێژێت
غەریبی زوو زوو رۆحت ئەکێشێ

ئەزانم خەمت ئەزیزم ئاهی ووڵاتە
بۆیە وا ئەمشەو ئەزیم ئەستێرەت ماتە

 

Print Friendly, PDF & Email