Dyari Qeredaxi – Zam

Dyari Qaradaxi

هۆنراوە: شێرکۆ بێکەس
ئاوازو میوزیك : صلاح رووف
بەرهەمی ساڵی ١٩٩٦ لە ٢٠١٩ تازە کراوەتەوە

گەردوو زامی لەشی باخێك
دەست لەملی ئازارەکانی یەك نەکەن
چۆن برینی گوڵی باخچەی
دنیای دوورتر ساڕێژ ئەکەن؟

بە دوو کەناری رووبارێك
باڵی فڕینی باڵندەی یەکتر یەکتر بکەن
بۆ باڵندەی زەریای دوورتر
چۆن هێلانە دروست ئەکەن؟

گەر هەژاران هەموو نەبن
بە ئاگرێ بە کڵپەیەك
گڕ لە دێوی هەژار خۆری
ئەم کوردستانە بەرنەدەن

چۆن هەژاری ئەم دنیایە
چۆن ڕووباری ئەم دنیایە
چۆن باڵندەی ئەم دنیایە
لە چنگی دێوی گەورەتر قوتار ئەکەن

 

Print Friendly, PDF & Email