Rawa Jamal – Gar la Dastm Be

rawa jamal

ڕەوا جەمال – گەر لەدەستم بێ


تێکست: شاهۆ سەیوان
میلۆدی: بورهان موفتی
ئەڕەینجمێنت: ئاکۆ عەزیز

لەکام دەرگاوە ڕێگەت پێ بگرم 
تاجێم نەهێڵی لە ژورە کەمدا

بەکام گۆرانی بتلاوێنمەوە
تا ئەسیرتکەم لە ناوسینەمدا

بەکام تاقەوە من هەڵتواسم
تاکو هیخۆم بیت بۆ لە مەودوا

بەکام جهەنەم سزای من ئەدەی
تا گوناهێك بم شەو لە با وەشتا

گەر لە دەستم بێ وات دەئە فڕێنم
سێبەرت من بم ڕویشت لە من بێ

هەناسەکانت پڕبن لە تسەم
تاسەی خەیاڵێك هەر چەستەی من بێ

گەڕ لە دەستم بێ چی شەقام هەیە
ڕاگریان ئەکەم بۆهیچ کوێ نەتبەن

هەنگاوەکانت هەربێن بۆلای من
شوستەکان بێ من ڕێگات پێ نەدەن

گەر لەدەستم بێ گشت خۆشی دنیا
وورد ئەهۆنمەوە بۆ ڕۆگەی‌ باڵات

کە تۆ دووربیت لێم نەمانە هاوڕێ
دادیش بەبێ تۆ بە دادم ناگات

هاوارم خامۆش کە تۆ خامۆشی
خونچەش پشکۆتن لە بیر خۆی ئەبات

گەر ئاگری عەشق نەمکا بە زۆخاڵ 
بە نەسیم ئەلێم ئیتر هەڵنەکات

گەر لە دەستم بێ وات دەئە فڕێنم
سێبەرت من بم ڕویشت لە من بێ

هەناسەکانت پڕبن لە تسەم
تاسەی خەیاڵێك هەر چەستەی من بێ

گەڕ لە دەستم بێ چی شەقام هەیە
ڕاگریان ئەکەم بۆهیچ کوێ نەتبەن

هەنگاوەکانت هەربێن بۆلای من
شوستەکان بێ من ڕێگات پێ نەدەن

Print Friendly, PDF & Email