Namo – Mastura

نامۆ – مەستۆرە

ئاواز : حەمەی ماملێ

مەستۆرێ مەستان مەستۆرێ مەستان
سینگ باخ و بێستان مەستۆرە ئامان مەستۆرە گیان
پاشی بالای تۆ ناگرم هیچ دۆستان مەستۆرە ئامان مەستۆرە گیان

دڵ تەنگی تۆمە لێم وەدەرکەوە ئەی مانگی چواردە لەو نیوە شەوە
یادگارێکانت یەخەم بەر نادەن چاوم لە ڕیتا ماندووی خەوە

خۆزگە دەتزانی چەن خۆشەویستی، بە دەست خۆم نیە دڵم ویستی
من لە تۆ نزیك، تۆ لە من دووری، بۆ دڵ دەشکێنی ڕادەبووری
من لە تۆ نزیك، تۆ لە من دووری، بۆ دڵ دەشکێنی ڕادەبووری

مەستۆرێ مەستان مەستۆرێ مەستان
سینگ باخ و بێستان مەستۆرە ئامان مەستۆرە گیان
پاشی بالای تۆ ناگرم هیچ دۆستان مەستۆرە ئامان مەستۆرە گیان
پاشی بالای تۆ ناگرم هیچ دۆستان مەستۆرە ئامان مەستۆرە گیان

Print Friendly, PDF & Email