Fatana Walidi – Lay Lay Dlm Lay

فەتانەی وەلیدی

فەتانەی وەلیدی – لای لای دڵم لای

بە بۆنەی تۆیە لێرە غەریبم
خودای بانی سەر بوکات نەسیبم

لای لای دڵم لای لە باغی سینە
ئارام بنیشە شادی ببینە
ئارام بگرە تۆ بۆم ئارامی گیانی من
فرمێسك باكەم بچێ لەسەر چاوانی من
ئەی دڵەی زاری من ئەوەندە زاری مەكە
ئەوەندە بە یارەكەت بێ قەراری مەكە
تۆ بۆچی ڕیسوابی، مەجنونی شەیدابی
لای لای دڵم لای لە باغی سینە
ئارام بنیشە شادی ببینە

لای لای دڵم لای لە باغی سینە
ئارام بنیشە شادی ببین
حەكەیاتی غەمی لەیلا ئەفسانەیە
مەجنون و وامق و ئەزرا ئەفسانەیە
ئەی دڵەی زاری من ئەوەندە زاری مەكە
ئەوەندە بە یارەكەت بێ قەراری مەكە
تۆ بۆچی ڕیسوابی، مەجنونی شەیدابی
لای لای دڵم لای لە باغی سینە
ئارام بنیشە شادی ببینە

لای لای دڵم لای لە باغی سینە
ئارام بنیشە شادی ببینە
یارت مەیلی نیە مەیلی تۆ بۆ چیە
ئاخر بۆچی دڵم وا ئارامت نیە
ئەی دڵەی زاری من ئەوەندە زاری مەكە
ئەوەندە بە یارەكەت بێ قەراری مەكە
تۆ بۆچی ڕیسوابی، مەجنونی شەیدابی

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.