Nizam Shukr – Bahari Quran

nizam Shukr

نیزام شوکر – بەهاری قورئان

هۆنراوەی: جەلالەدین نەجمەدین
ئاواز: ئەیان موحەمەد

مانگی رەمەزان بەهاری قورئان
مانگی سەرلەنوێ بوژانەوی گیان
ئۆخەی وا وادەی لیقات هاتەوە
نووری دیدارت دڵ دەشواتەوە
چۆن دەرگای رەحمان سەراپا سوودە
لەپێشوازیدا گەلمان خۆش نوودە

مانگی رەمەزان بەهاری قورئان
مانگی سەرلەنوێ بوژانەوی گیان
لە هەموو لایەك سەدای قورئان دێت
یان دەنگی زیکرو نزاو گریان دێت
بەڕۆژ بەرۆژو بە شەو بێ داری
تەنها بۆ ئەوی رازیبێت باری

مانگی خێرات و یارمەتی هەژار
خەڵەوەتدگای رۆحی شەکات و نزا
خوێندنگەی چاکەو رەوشتی بەرزی
بۆ خاوێنی ناخ چاکترین وەرزی

شەوانی قدەرت یەك پارچە نوورە
خۆزگەم بەو کەسەی تیایدا روو سوورە
گشت ساتەکانت، هەربەرەکەتن
وەرەی ئارامی و سەبرو هیمەتن
حەمدی بێ سنوور بۆ خوای میهرەبان
کە پێی بەخشیم مانگی ڕەمەزان

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.