Amanj Yahya – Ba Dyar Guli Xawneaktawa

ئامانج یەحیا – بەدیار گوڵی خەونێکتەوە

تێکستی: بەرزان هەستیار

پەنجەم بە چەمکی کراسێكی تەنیایەوە گرێ داوە
هێندەی ماچێکی سەرە رێ هەناسە لە سنگمان ماوە

ئێواران حەز ئەکەم سەیری فڕینی ئەو مەلە بکەم
بەرەو هێلانەی دێتەوەو خەیاڵی خاڵیە لە تەم

مەرگ لە کوێوە دەرکەوەی، من خۆمی لێ کەنار ئەگرم
ئاخر هێشتە شتێك ماوە بیڵێم بەر لەوەی بمرم

چەندە سەختە هاوار کەیتو کەسێك نەبێت گوێت لێ بگرە
بەدیار خەمیکەوە بگری، دەستیك فرمێسکێکت نەسڕێت!

خۆم ئەزانم چ ئاگرێك بەربۆتە پووشی هەناوم
چ مەراقیك لەگەڵ خۆیا وەك گەردەلول گێژی داوم

دە تۆ بنو ئازیزەکەم من ئەمشەویش دا ئەگیرسێم
بەدیار گوڵی خەونێکتەوە هەتاکو سەحەر ئەسوتێم

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.