Kamal Mohamed / Tipi Mosiqay Srood – Hawar

کەمال محەمەد

کەمال محەمەد / تیپی مۆسیقای سروود – هەوار

هەوار چی بوو لە دنیا خەم و ناسۆر بەشم بوو
هەوار بۆچی لەم ژینا ئاسۆی روونم تاریك بوو

ژیان ژیان تۆ بۆ وا لەبەر چاوم تاریك بووی
ژیان ژیان تۆ بۆ وا لە بەر چاوم غەمبار بووی
ژیانی مەرگم، ژیانی غەمم
ژیانی مەرگم، ژیانی غەمم
هەر تۆ بووی، هەر تۆ بووی،
هەر تۆ بووی خۆشەویستم، هەر تۆ بووی

ئای لەو ساتەی مەرگ هات و گوڵی ژینمی هەڵوەران
گولی دەردو مەینەتی لە باخی دڵما ڕووان

ژیان ژیان دادم نادات کە بتبیم بۆ جارێك
گریان ژیان رابردووم ناگەڕێتەوە بۆ ساتێك
ژیانی مەرگم، ژیانی غەمم
ژیانی مەرگم، ژیانی غەمم
هەر تۆ بووی، هەر تۆ بووی،
هەر تۆ بووی خۆشەویستم، هەر تۆ بووی

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.