Xebat Mawloudi – Xal Xal

Xebat Mawloudi

خەبات مەولودی – خاڵ خاس

ئاوازو هۆنراوەی : فۆڵکلۆر

کــوڵمە ناســکەکەت بەوبای باوەشێن
هێندە ناسك بووە پڕ دەبوو لە خوێن
هەر وەی وەی وەی خاڵ خاس
خـــاڵ نــــوقتەی بێ بۆگـــەرد
جــــارێ هــــۆی خـــاڵ خــاس
خـــاڵ نــــوقتەی بێ بۆگـــەرد
دەرمان زامەکەم هەم شیفاو هەم دەرد
دەرمان زامەکەم گیان گیان هەم شیفاو هەم دەرد

فرمێسکی دڵ رەق بەردت لێ بارێ
تۆ چۆن دڵت هات تیا بێتە خوارێ
هەر وەی وەی وەی خاڵ خاس
خـــاڵ گیانت ووردەو
ئەرێ هۆی خاڵ خاس خاڵ گیانت وەردە
ئەصلە بەگزادەی ڕی وشوێنت کوردە
ئەصلە بەگزادەی گیان گیان ڕی وشوێنت کورد

کانی بەر ماڵان تۆقەی تێ کەوێ
کەنگێ یارم دێ چاوم پێی کەوێ
ئەر وەی وەی وەی خاڵ خاس. خاڵ دانە دانە
ئەرێ هۆی خاڵ خاس، خاڵ دانە دانە
ئەگەر مەیلت بێ ماڵمان جیرانە
تۆ ئەگەر مەیلت بێ گیان گیان ماڵمان جیرانە

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.