Adnan Karim – Lawki Halabja

عەدنان کەریم – لاوکی هەڵەبجە

لاوکی هەڵەبجە
ئاواز عەدنان کەریم
هۆنراوە ڕەفیق سابیر

مقام
ئەمشەو تەمەن لەنێو خۆڵا داگیرساوە
تەمەن چرای بەربارانە، نەمامی بەردەم لافاوە
ئەمشەو دەڵێی لە نێو ڕۆحا
رووباری خاپــوور هەڵساوە
زریانی قەنــدیل ڕاســـــاوە
ئەمشەو دەڵێی هەموو جەلادانیمێژوو
شمشێریان لەڕووی ڕۆحمدا هەڵکێشاوە

ئێمە چەند ڕووتین لەبەردەم
تۆفە نیگازی ژەهراوی
بێ ڕەووشتی ئەم چەرخەدا
ئێمە چەند تەنهاین لە پرسەی
ئەم شارۆچکە شەهیدەدا
ئێمە چەند تەنهاین لە شینا
چەند تەنهاین لە شایی خوێن
و کەرنەڤاڵی سەر بڕینە

ڕابە ڕۆلە نەبەردەکەم
ڕابە شارە شەهیدەکەم
ڕابە هاوارو فرمێسکی
خۆڵەمێشی کۆرپەکانت بشۆڕەوە
هەڵەبجە ئاوێنەی ڕۆحە
هەڵەبجە درەختی خوێنە
هەڵەبجە هەوێنی ژانە
هەڵەبجە ئایندەمانە
ووڵاتی بێ ووڵاتانە

بە تەنیا جێی مەهێڵن
بە تەنیا جێی مەهێڵن
ئەم شە زریان دەیچێنی
تەم و مژ دای دەپۆشی
مانگەشەو دەیرفێنی

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.