Media Hussein – Sina w Marmar

midya husen

میدیا حسین – سینەو مەڕمەڕ

هۆنراوە: فۆلکلۆر
ئاواز : فۆلکلۆر

ئەی لە تاو ڕۆژی رەش گیانە کەوتووە کۆستم
ئای هیچ کەست نەما لەیلێ نەیکەم بە دۆستم

ئەرە وەسینەو مەڕمەڕ ماهیەکەی بەحرو بەڕ
ئەرە وەسینەو مەڕمەڕ ماسیەکەی بەحرو بەڕ
ئەی کۆشکێکت بۆ بکەم ئەی وەی لە بەردی مەڕمەڕ
ئەری باوەشێنت کەم خڕخڕ بە رێحانەی تەڕ
دەی دەی بە رێحانەی تەڕ ، ئامان بە رێحانەی تەڕ

ئەی چی نامەت لابو گیانە گشتیت ناردەوە
ئۆە چی نامەت لابو لەیلێ گشتیت ناردەوە
ئەی جوانە مەرگ نەبی لەیلێ بۆ خۆت شاردەوە
ئەی غەمزەت دەم وەبای لەیلێ ئاهی ساردەوە
ئەی غەمزەت دەم ئەی وەی ئاهی ساردەوە

ئەی عالەم دەزانێ گیانە بە ناحەق هەڵدێی
ئەی دنیا دەزانێ ئەی وەی بە ناحەق هەڵدێی
ئەی بازاڕت گەرمە چاو جوان دایمە لە سەر ڕێی
ئەی پار لە گەڵ من بووی دەبڵێ ئەمساڵ لەگەڵ کێی
ئەی پار لە گەڵ من بووی وەی وەی ئەمساڵ لەگەڵ کێی

ئەی بەسەر گەردت بم گیانە رازەکەی قۆپی
ئەی بەسەر گەردت بم وەی وەی رازەکەی قۆپی
ئەی چرا هەڵمەکە چاوجوان تۆ خۆت گڵۆپی
ئەی گاوانی بەردە لەیلێ بگرە سەرچۆپی
ئەی گاوانی بەردە دەوەرەو بگرە سەرچۆپی

ئەرە وەسینەو مەڕمەڕ ماهیەکەی بەحرو بەڕ
ئەرە وەسینەو مەڕمەڕ ماسیەکەی بەحرو بەڕ
ئەی کۆشکێکت بۆ بکەم ئەی وەی لە بەردی مەڕمەڕ
ئەری باوەشێنت کەم خڕخڕ بە رێحانەی تەڕ
دەی دەی بە رێحانەی تەڕ ، ئامان بە رێحانەی تەڕ

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.