Mazhari Xalqi – Shirin Tashi Darese

mazhari xalqi

مەزهەری خالقی – شیرین تەشی دەڕێسێ

لە سەرووی قامەتی یار، عاتر و عەبیر دەباری
دڵامی خستە لەرزە، لەرەی مەمکی هەناری
مەست مەست بە نیمنیگاوە، دوو نێرگسی خوماری
بە خەندە زولفی لادا، لەسەر عوزار و زاری
دونیا بە ئیتیزاری، شیرین تەشی دەڕێسێ
هاوار شیرین گیان، ئامان شیرین گیان

تەشی وەکو دڵی من، لە دەستی ئەو دەلەرزی
چەند جوان و دڵڕفێنە، ئافتاب و تەور و تەرزی
کاتێ کە بۆ سەر ئاوێ، زولفی لە سەرووی بەرزی
کە شەو بەیانی بەردا، گوڵ و وەنەوشە باری
دونیا بە ئینیزاریت، شیرین تەشی دەڕێسێ
هاوار شیرین گیان، گیانم شیرین گیان

پەنجەی بە چەشنی شمشاڵ، دوو دەستی پڕ لە خرخاڵ
ڕوومەت سپی، دوو لێو ئاڵ، پەرچەم سیاهـ بوو چاو کاڵ
وەک ڕەنگی نەخشی مانی، باڵا و کوڵم و خەت و خاڵ
سەڵای لە عاشقان دا، باغی گوڵ و هەناری
دونیا بە ئینیزاریت، شیرین تەشی دەڕێسێ
هاوار شیرین گیان، ئامان شیرین گیان

مەقام:
( سەرمایەی سەودا، کە دەڵێن زولفی دووتایە
هەر پێچش و تایێکی، سەد ئاشووبی تێدایە

بیدە بە دڵم، شیفتە بۆ شیفتە چاکە
بیخە ملم، ئەو قەیدە بە دێوانە ڕەوایە )

هۆنراوەی بەستە: پێنچ خشتەکییەکی مامۆستا ئیبراهیمی ستوودە لەسەر غەزەلێکی حەزرەتی وەفایی
هۆنراوەی مەقام: حەزرەتی نالی
میلۆدی: فۆلکلۆر
ڕابەر: عەلی تەجویدی
( ئۆرکسترای بچوکی ڕادیۆی تاران – ١٩٦٠ )

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.