Chenar Sabir – Lem Maprsa

chenar sabr

چێنەر سابیر – لێم مەپرسە

لێم مەپرسە
هۆنراوەی: حەمەی شەم

ئەی ئەو شۆخەی تەمەنێکم، لە ناو برد بۆ خۆشەویستیت
بۆ یەك جاریش هەوڵت نەدا، لە خەمەکانم بپرسیت

ئەزانم منت بیرنیە، هەواڵی ئەوەم لەلایە
پێیان ووتوم کە ئێستاکە، کەسێکی تر لە دڵتایە

هەموو هۆش و بیری خۆت، داوە دەستی ئەو کەسە
ئەزانم قەت وەك من نابێ، تۆ دڵ خۆش بی ئەوەم بەسە

هەر نیوەی من خۆشی بوێی، دڵنیابم کە خۆش بەختی
لەرجێیەك پێکەوەبوون توون دەس خەرە ناودەستی

نەهێڵی هەست پێ بکەن، ئازاری کەسێکی داوە
بەسەر دڵی ئەوا ڕۆیشتووی، ژیانت پێکەوە ناوە

بایارەکەت ئەو دیاریانەی حەزت لێیە بۆتی بێنێ
وەك من بەماچی لێوان لێوانت سوور هەڵگەرێنێ

نزام بۆکردووی لای خودا خۆشی بوێی تا لە گەڵتا
هەرچی خۆشی دنیا هەیە بتوانێ بیکا بە دڵتا

لەدڵەوە خۆشم ویستی بۆیە ئاوا خەمت ئەخۆم
قسەی خەڵکی وای لێ کردووەی کەمن ئێستا دوژمنی تۆم

دوژمنیش بم پێم خۆشە، هیچ نەبێ هەر لە دڵتابم
تۆ دڵ خۆش بە هەناسەکەم نەفرەت لە من باتەنیا بم

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.