Media Hussein u Mustafa Rauf – Shex Fatah Shex Mhedin

medya hussen u msustafa raoof

میدیا حیسن و مستەفا ڕەئوف – شێخ فەتاح شێخ محێدین

شێخ فەتاح شێخ محێدین بەهەشتی سەر رووی زەمین
دیسان یاڵەو یاڵ ئەکەم بە عێشقی روومەت جەبین
فەرهادی چین بۆ نەهات لەوێ بیخوازێ شیرین

ئەی چرای دیوانی شەو سووتانت پەڕوو باڵم
باسی دەم ناردە شوێنت کە بێێ ببینی حاڵم
نەهاتی هەتا تۆزی کوڵمت بە لێو بماڵــــــــم
خاکی دینای بەسەرم خۆراکی کۆی زووخاوم
تازە بە خۆم دەزانم دەستخەڕۆی چواردە ساڵم

گوڵی باخی ئاواتم تاکەی دیلی لە ماڵێ
بولبولی ئارەزووی دڵ لە کونجی سین دەناڵێ
دەڵێ وەك قومری بە جووت رووبەکەنە دوورە یاڵێ
دەم لە نێو دەم نێین هەردوو غەم کەڵەك بووە ساڵێ
هەناسەمان تێكەڵ کەین خەم دنیا دەماڵێ

ناسکۆڵێ بێ بەهانە رێزەی پەرچەمت جوانە
نازانم دووعای بەدبوو یاخود چەوتی زەمانە
هەتای دوینی یارم بووی ئەمرۆ بووم بە بیگانە
شەرت بێ ببمە هاوڕێ مەی هەرلە گەڵ نامورادانە
دەشت و سەیرانگا بەردەم، بگرم گۆشەی مەیخانە

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.