Said Rahimi Quraishi – Ba Asmanawa Asteram Diwa

sayd rahemi qoreshi

سەید ڕەحیمی قوڕەیشی – بە ئاسمانەوە ئەستێرەم دیوە

هۆنراوەی: گۆران

بە ئاسمانەوە ئەستێرەم دیوە
لە باخچەی بەهار گوڵم چنیوە

شەونمی درەخت لە ڕووم پژاوە
لە زەردەی زۆر کەل سەرنجم داوە

پەلکەزێـڕینەی پاش بارانی زۆر
چەماوەتەوە بەرامبەر بە خۆر

خوڕەی قەڵبەزەی کەف زیوینی چەم
لە هەزار چەشنە پرشنگی ناو تەم

بەسەر سامی لەسەر لووتکەی بڵندی گەنجی وەستاوم
شریتی عومری ڕابواردوو وەکوو خەو دێتە بەرچاوم
شریتی چی سەراپام سەرگوزەشتەی نائومێدیمە
فلیمی پڕ لە ناسۆری هەرەز هێنانی لاویمە

ئەمانە هەموو جوانن، شیرینن
ڕۆشن کەرەوەی شەقامی ژینن

بەڵام تەبیعەت هەرگیزاو هەرگیز
بێ ڕووناکییە بێ بزەی ئازیز

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.