Abdo Osman u Przha Saeedi – Akher Ashqm

przha u abdo

عەبدو عوسمان و پرژە سادی – ئەخیر عەشقم

هۆنراوەی: عەبدو عوسمان

ئەمشەو یادی جوانی تۆ وای لێکردم

هەموو عەقڵ و هست و گیانی لێ بردم

لەبیرم نایە بۆچی خۆشم ویسیتی
بۆچی بۆت مردم! ئاخر بۆچی بۆت مردم!
لێگەڕی با دڵم هەر لە لای تۆ بێ
گیانم و ماڵ و ڕۆحم پێشکەش بە تۆ بێ
ژیانم مانای نیە بە بێ بوونی تۆ

رۆحم فیدات بێ، گیانە رۆحم فیدات بێ
ئاخر عاشقم چی بکەم دڵم
جێ کەس ناکاتەوە جگە لەتۆ گوڵم
نەفەس و گیانم دەردو دەرمانم
مەحاڵە من بێ تۆ هەرگیز وا ناتوانم

لە خەیاڵما هێندە مەیەو مەچۆ
یەك جاردەستم بگرەو ئیتر قەد مەرۆ
دڵی خۆتم بەرێ ومەمکە رەنجەرۆ
لە لام بەو مەرۆ، گیانە تۆ قەد مەرۆ

تۆ کە ئەتزانی من بۆ تۆ نەماوم
تۆ دڵ کە فرمیسکی چاوم
بۆ جاریێکش بێت دمت هەڵبێنە
هێزو هەناوم گیانە هێزو هەناوم

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.