Bilind Ibrahim – Momi Taman

bilind Ibrahim

بڵند ئیبراهیم – مۆمی تەمەن

مۆمی تەمەن
ووتنی: بڵند ئیبراهیم

وەرن ئەمشەو ئەی هاوڕێیان فوو لە مۆمی تەمەنم کەن
ساڵــەهابوو چـاوەڕێ بووم لـەگەڵ عیشـقا بەیەك بگەم
چوون ئەمێستا شاران نەمان، بەدوای عیشقا من نەگەرێم
کوچە نەمــــا شەقام نەمـــــا، منی عاشـــق تێیا ناگەرێـــم

رۆژانێك بوو ساڵانێك بوو، من بووم بە دوای عیشقا وێڵ بووم
هەروەکو چۆن نالی ئاسا وێڵ بوو بە دوای حەبیبە خان
مامە وەلی دێوانەشمان تا مرد سووتاو بە عەشقی شەم
منیش لە گەڵ خەمو عیشقی خۆما سووتام خۆما سووتام
لەم شارەدا لەم شارەدا دەستی هەنا بۆ کێ بەرەم
سۆزی عیشق و غەریبی خۆم لای کێ باس کەم بۆکێ باس کەم

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.