Roj Karim – Ta Kay Ta Kay

rozh karim

ڕۆژ کەریم – تاکەی تاکەی

هۆنراوە: زیاد ئەسعەد
میوزیك: بژار دیلان
ئاواز: فۆلكلۆری یۆنانی (سەلۆنکی)
سۆلۆی کەمان : گۆران کامیل
کامیرا: بەختیار فەتاح
دەرهێنان: هەردی عومەر

بۆچی وا بەبێ دەنگی
ڕێگات گرت بەدڵ تەنگی
دڵت شکا نازانم بۆ…..توخوا پێم بڵێ بۆ؟
تاکەی تۆ لە ئاستی من
لە پاکی و لە ڕاستی من
بێ باوەڕی نازانم بۆ…..توخوا پێم بڵێ بۆ؟

تاکەی تاکەی لە گریانم  لە ئازارم تێ ناگەی؟
تاکەی تاکەی لە فرمێسكم  لە هاوارم تێ ناگەی؟
کێ وەك من بە دەنگی تۆ بە ڕەنگی تۆ ئاشنایە
کێ وەك من دڵ مەجنونە ئاوارەی عەشقی لەیلایە؟

نازانم چی روویداوە کە تۆ دڵت رەنجاوە
قەڵای عەشق و باوەرت بەسەرما رۆخاند
کوا عەشق ئاوا دەبێ، تۆ بۆ من مەیلت نەبێ
من بگرێەم بناڵێنم تۆش هیچ رەحمت نەبێ

تاکەی تاکەی لە گریانم  لە ئازارم تێ ناگەی؟
تاکەی تاکەی لە فرمێسكم  لە هاوارم تێ ناگەی؟
کێ وەك من بە دەنگی تۆ بە ڕەنگی تۆ ئاشنایە
کێ وەك من دڵ مەجنونە ئاوارەی عەشقی لەیلایە؟

بۆچی وا بەبێ دەنگی
ڕێگات گرت بەدڵ تەنگی
دڵت شکا نازانم بۆ…..توخوا پێم بڵێ بۆ؟
تاکەی تۆ لە ئاستی من
لە پاکی و لە ڕاستی من
بێ باوەڕی نازانم بۆ…..توخوا پێم بڵێ بۆ؟

تاکەی تاکەی لە گریانم  لە ئازارم تێ ناگەی؟
تاکەی تاکەی لە فرمێسكم  لە هاوارم تێ ناگەی؟
کێ وەك من بە دەنگی تۆ بە ڕەنگی تۆ ئاشنایە
کێ وەك من دڵ مەجنونە ئاوارەی عەشقی لەیلایە؟

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.