Kamal Mohamed – Bryari Chi Bam

Kamal Mohamad

کەمال محەمەد – بریاری چی بەم

بریاری چی بەم؟

بڕیاری چی به‌م چۆن خاك جێ بێڵم، بێ خاك ئاواره‌ و دێوانه‌ وێڵم

ئه‌ترسم بمرم داخ له‌دڵم بێت * خاكی غه‌ریبی ئاو و  گڵم بێت

به‌بیماری به‌ دڵ ته‌نگی له‌تاریكی شه‌وی تارا

له‌غه‌ریبی ده‌ناڵێنم له‌ده‌ردو ئێش و ئازارا

ئاخ له‌دڵه‌ی غه‌ریبم ده‌ربه‌ده‌رد و بێكه‌سم

له‌چوارچێوه‌ی غه‌مدا ماوم

سه‌راو سه‌ر دنیام ناڵین و شینه‌*** ته‌نیاو ئاواره‌ ماوم له‌م ژینه‌

نه‌جه‌سته‌ی ئازار ێخه‌م به‌رنه‌دا * نه‌باخی ژینم چرۆ ده‌رنه‌كا

به‌بیماری به‌ دڵ ته‌نگی له‌تاریكی شه‌وی تارا

له‌غه‌ریبی ده‌ناڵێنم له‌ده‌ردو ئێش و ئازارا

ئاخ له‌دڵه‌ی غه‌ریبم ده‌ربه‌ده‌رد و بێكه‌سم

له‌چوارچێوه‌ی غه‌مدا ماوم

خۆزگه‌ پێش مه‌رگ و ماڵ ئاوا كردن * شاد ئه‌بومه‌وه‌ به‌دۆست و دوژمن

ئه‌وسا پێم خۆش بوو مه‌رگی هه‌تایی * نه‌ك له‌دوور وڵات غه‌می ته‌نیایی

به‌بیماری به‌ دڵ ته‌نگی له‌تاریكی شه‌وی تارا

له‌غه‌ریبی ده‌ناڵێنم له‌ده‌ردو ئێش و ئازارا

ئاخ له‌دڵه‌ی غه‌ریبم ده‌ربه‌ده‌رد و بێكه‌سم

له‌چوارچێوه‌ی غه‌مدا ماوم

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.