Afshin Shukri u Sangar Kamal – Shleran

afshin w sangar

ئەفشین شوکری و سەنگەر کەمال – شلێران

شلێران
ووتنی: ئەفشین شوکری و سەنگەر کەمال

خۆ من بە بێ تۆ گیانە رەنگ زەردو وێڵم
چۆن دڵم دێڵێ گیانە تۆ بە جێ بێڵم
هەستە بێرە لام گوڵێ قەد مەچۆرەوە
خەمی کۆن لێم وەڵا لە بیر بەرەوە
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
ساتیك وەرە بۆ لای منی ماڵ وێران

خودای بانی سەر گیانە کەساسی کاران
یەكم ئەخەیتەوە گیانە وەك جاری جاران
هەناسەی ساردم گوڵم کێو لە بن دێنێ
ئاخۆ خواکەی من ڕۆڵە چیت بە سەر بێنێ
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
ساتیك وەرە بۆ لای منی ماڵ وێران

 

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.