Qadr Kaban – Rumati Wak Guli Begard

Qadr Kaban

قادر کابان – ڕوومەتی وەك گوڵی بێ گەرد

ڕوومەتی وەك گوڵی بێ گەرد
ووتنی: قادر کابان

شیعری:کامەران موکری

روومه‌تی وه‌ك گوڵی بێ گه‌رد
قـــژی خاو ئاوریشمێکی زه‌رد
چــاوی کـــاڵە گه‌رچی نه‌رمه‌
به‌ڵام نـــیگای هێـجگار گه‌رمه‌

باڵای وا ده‌مـــێکی وا تــه‌نگ
ئه‌ندامی ئاوا شۆخ و شه‌نگ
نەبووە یا مـــن نـــه‌مـــدیـــوه‌ هەر
له‌و چــه‌شــنه‌ به‌ژن یه‌که‌مه‌ر

له‌و ره‌نگه‌ کوڵمی گه‌ش و ئال
لامــلێکی وا جــــوان و کاڵ
جوانێکه‌ تاك وه‌ك فـریـــشته
‌ئاخ وه‌سفی من زۆر درشته‌

من هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م له‌ ده‌ست دێ
که‌ دێت وه‌ك که‌و تــێـپه‌ر ئه‌بێ
پێشکه‌شی که‌م یــه‌ك هــه‌ناسه‌
پــــڕ لــه‌ پـــه‌رستن لـــه‌ تــاسه‌

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.