Rebuar Bangina – Lotkai Hewa

ڕێبوار بەنگینە

ڕێبوار بەنگینە – لووتکەی هیوا

بەشی دەنگێك و ئاوازیكی وون، ئەم گۆرانیە نەبیستراوە پێشکەش ئەکات بە هەوادارانی تێکستی گۆرانی. 

ئاواز: رێبوار بەنگینە
دابەشکردنی مۆزیك: فریا کاڵێ و ڕێبوار بەنگینە
گیتارسۆلۆ: فریا كاڵێ
گیتار کۆرد: ڕێبوار بەنگینە

هۆنراوەی: یاسین فەقێ سەعید

نە شەو چاوم پێ لێك ئەنێت
نە خەمی رۆژ هەنگاوەکانم شل ئەکات
من گۆرانیەك ئەزانم
هەرچی برسی بێت تێ ئەگات
من شیعرێ بۆ ئەخوێنم
مێژووی هەژاران باس ئەکات
زریان تا بێت گەردەلوول بێت
لووتکەی هیوام بزر ناکات

منێك نالی مامۆستام بێت
گۆران وانەی عەشقم فێر کات
خانی پزیشکی دەردم بێت
شێخی گەورە چرا هەڵکات
ئیتر هەرەس چۆن ئەتوانیت
رەگ و ریشەم لە بن دەرکات
هەتاو ئەکەم بە دەستگیران
هەتا من هەم لە ڕێی خاکا
هەتا وابم بۆ رێی کاروان
بارانی خێرم بۆ دەکا

منێك شاعیرێکم هەبێ
دەرگای گریان کڵۆم بدا
مژدەی نان و گو ڵ و بەهار
بە من بدات بە گەل بدات
ووڵاتی خۆم بەهاری خۆم
بە رۆژ ئاوا ناگۆرمەوە
بەهار بەهار بۆ پیرەمێرد
ئاگری نوێ ئەکەمەوە

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.