Nariman Baban – Dlm Be To

Nariman Baban

نەریمان بابان – دڵم بی تۆ

دڵم بی تۆ
وتنی: نەریمان بابان

هۆنراوەی:  بابا تاهیری هەمەدانی

دڵم بێ تۆ پەرێشانە شێواوە
کە ڕووی تۆم دی خەمم پەرشوو بڵاوە
ئەگەر دەردی دڵم بەشکەم ئەزانی
دڵی بێدار لە دنیادا نەماوە

دەروون زامدارە بێ تۆ
دڵم خەمگینە بێ تۆ
حاڵم پەشێوە بێ تۆ
شادیم وەك شینە بێ تۆ

وەرە تاوێ لە دووریت وا  ئەسوتێم
وەژەی چاوت هەمووی وەك تیر ئەدا ڵیم
تۆ وێنەی گۆڵ منی بولبول ئەکەم زار
لە تاوی تۆ بەجاریك بۆتەوە سوێم
سەرو زەمانی خۆم نایە پێناوت
پڕ ئازارم پەرێشانم لە تاوت
پەرێشانان هەموو ڕۆینە ژێر خاك
من لەسەر خاك نیوە گیانم بە چاوت

دەروون زامدارە بێ تۆ
دڵم خەمگینە بێ تۆ
حاڵم پەشێوە بێ تۆ
شادیم وەك شینە بێ تۆ

Print Friendly, PDF & Email