Halwest – Bro

Halwest

ھەڵوێست – بـــڕۆ

گۆرانی : بـــڕۆ
ووتنی : ھەڵوێست

کوێڕا وا زوو کەسێکی کەت
وەك من گیرۆدەی ئەشقت کرد
چ زوو توانیت خۆڵی درۆ
وەک من لە چاوی ئەویش کەی

ئافەرین بۆت کە دەتوانی
وا نیشان بەی بێتاوانی
بە من دەڵێی ئەشقی تۆم و
بەویش دەڵێی تۆ ژیانمی

ئەوەی چەشتم لە ئازار و
داخ و خەمی ئیشق و درۆ
تۆش ئەیچێژی دڵنیابە،
بەڵام ئەو کات بێکەسی تۆ

بڕۆ، بڕۆ،
کێ وەك من دەمرد و دەسوتا
لە پێناو ئەشقی تۆ

Print Friendly, PDF & Email