Naser Razazi – Dewana Xom

Naser Razazi

ناسر ڕەزازی – دێوانە خۆم

دێوانە خۆم
وتنی: :ناسر ڕەزازی
شیعر : وەلی دێوانە 

لە دنیا دا دێوانە خۆم
وەیلانی ئەم کێوانە خۆم
لە خزم و خوێش بێگانە خۆم
دێوانە خۆم دێوانە خۆم
لە خزم و خوێش بێگانە خۆم

کەس نازانێ بە دەردی من
بە ناڵە و ئاهی سەردی من
دەوای نییە ڕەنگی زەردی من
دێوانە خۆم دێوانە خۆم
لە خزم و خوێش بێگانە خۆم

ئەگەر چی زار و شێواوم
نوقمی خوێناو و زووخاوم
لۆمەم مەکەن که سوتاوم
دێوانە خۆم دێوانە خۆم
لە خزم و خوێش بێگانە خۆم

فەڵاکەی داری برس و کاس
ئەی لاشەخۆری حەق نەناس
کەس نەبوو لێم نەبێ هەراس
دێوانە خۆم دێوانە خۆم
له خزم و خوێش بێگانە خۆم

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.