Najmadin Xulami – Srwai Bayani

نەجمەدین غوڵامی

نەجمەدین غوڵامی – سروەی بەیانی

سروەی بەیانی
وتنی: نەجمەدین غوڵامی

شیعر :سوارە ئیلخانی زاده
ئاواز: نەجمەدین غوڵامی
میوزیك: صالح هاودەم

تۆ وەکوو سروەی بەیانانی بەھاری
تۆ لە لەشما گیانی سووکی نادیاری
بۆ شەوی خۆشی و نەخۆشیم یادگاری
ڕەمزی ئینتیزاری ……………..

تۆ جریوەی دارستانی جێ ژوانی
بۆ ئەستێرەی بەرزی ئاواتم
سریوەی چەندە جوانی
گیانەکەم جاران کە ئەتوت
پێکەنینت زایەڵەی سەوزی شەتاوە
چاوی شینت گۆمی مەندی پڕ لە ماسی
زەرد و سووری بەر ھەتاوە

ئێستە بۆ وا شۆڕەبی برژانگی نەرمت دەوری داوە
بۆچی گەرمایی ڕوانینت نەماوە؟

Print Friendly, PDF & Email