Ayub Ali – Birit Ekem

Ayub Ali

ئەیوب عەلی – بیرت ئەکەم

بیرت ئەکەم
وتنی: ئەیوب عەلی

بیرت ئەکەم بیرم ئەکەی
خەمت ئەخۆم خەمم ئەخۆی
ئەم دووریە نەبڕایەوە
ئەوا تەمەنمان هەمووی ڕۆی

وەرە باپرچت شانەکەم
باکل بدەم لە چاوانت
وا بڕیاربوو ئاهەنگ سازکەین
نەك شیوەنی دابڕانت

ڕوناکی ماڵە چۆڵەکەم
تەنها تیشکی یەك مۆمێکە
هەڵبەست و گۆرانی شەوم
تەنیا بۆ تۆ و بۆ عەشقکە

کەی دێیت….؟
بەردەرگای ماڵەکەم
چاوەڕێی هەنگاوەکانتە
کەی دێیت…؟
ژوورە تاریکەکەم
شەیدای تیشکی چاوەکانتە

Print Friendly, PDF & Email