Naser Razazi – Sawza Hay Limo

Naser Razazi

ناسر ڕەزازی – سەوزە های لیمۆ

سەوزە های لیمۆ
وتنی:  ناسر ڕەزازی
شیعر : فولکلۆر

کەوتۆتە بەینمان ئازیزگیان حەوت کێو و حەوت کۆ
مەگەر بای ڕەحمەت ئازیزگیان من بێنێ بۆ تۆ
سەوزە های لیمۆ
چاو جوان مەرگی تۆ
من کەم شەرتم یان ئەتۆ
من دەبم ئای بە حەیرانی تۆ

تا ماوم مەیلت ئازیز گیان دەرناکەم لە دڵ
مەگەر ئەو رۆژەی ئازیزگیان بمنێنە ژێر گڵ
سەوزە های لیمۆ
چاو جوان مەرگی تۆ
من کەم شەرتم یان ئە تۆ
من دەبم ئای بە حەیرانی تۆ

ئەگەر گیان کێشان ئازیزگیان وەک دووریی تۆ بێ
یا خوا بە نەسیب ئازیزگیان گەوری سەر کۆ بێ
سەوزە های لیمۆ
چاو جوان مەرگی تۆ
من کەم شەرتم یان ئە تۆ
من دەبم ئای بە حەیرانی تۆ

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.