Frmesk – Efsus

فرمێسك

فرمێسك –  ئەفسوس

 ئەفسوس
ووتنی : فرمێسك

ھۆنراوەی : مامۆستا ھێمن
ئەلبوومی : ئارەزووی فڕین
ساڵی دەرچوون : ٢٠١٨

تاوێ نەگەڕا چەرخی موخالیف بە حیسابم
بـێ نـاڵـە نییـە سانیـەیەك تـاری ڕوبـابـم

هەر لەحزەیەکی مەهدی هەزار گریە بوو ئەفسوس
سـاڵانی مناڵیـم و هـەموو عـومـری شـەبابـم

گەر ڕاستە مەلەك نامەی ئەعمالم ئەنووسێ
با سوور بێ وەکوو خوێنی جگەر خەتی کیتابم

شەمعـێکە لەسەر لێوە لەرەی مەینەتی من ڕۆژ
ئەستێرەی شەو شاهیدمن سەختە عەزابم

توخوا دڵەکەم کوانـێ خـوتووراتی جوانیت؟!
بۆ ڕەش بوو هەموو ئوفقی خەیاڵات و سەرابم؟!

هەیهات ، چ بێ میـهر و وەفا دەرچـوو نیـگـارم
حاڵی بە گەرم پرسش ئەکەم ، ساردە جەوابم

تاوێ نەگەڕا چەرخی موخالیف بە حیسابم
بـێ نـاڵـە نییـە سانیـەیەك تـاری ڕوبـابـم

هەر لەحزەیەکی مەهدی هەزار گریە بوو ئەفسوس
سـاڵانی مناڵیـم و هـەموو عـومـری شـەبابـم

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.