Hasan Zirak – Hawri Lar

حەسەن زیرەك

حەسەن زیرەك – هەوری لار

هەوری لار
وتنی: حەسەن زیرەك

هەر کەسێ بیکا هەوری لار بەینی ئەمن و تۆ
هەی لە ماڵی بمرێ هەوری لار بەهەشت وبە نۆ
ئەرێ ئەی کوڵنجە رێ رێ ئامان دەسماڵ کرێشە
کاری ئەمن و تۆ ئەی هاوار کەوتۆتە کێشە

جێـم نیە تیا بسرەوم خاكم و سەر بێ لانە خۆم
بێ کەس وبێ دەر بێ یار و هاودەم بێ مەی و مەیخانە خۆم
ئیەرسی مەجنوونە خەڵاتم ئاوارەی ئەو کێوانە خۆم
موستەحەقی تیر و تانەی ئاشنا و بێگانە خۆم

هەرکەسێك بیکات هەوری لار ئای مەنعی دڵداری
پەڕو پۆ دەرکات یارەبی وێنەی پاساری
ئەرێ ئەی کوڵنجە رێرێ ئامان دەسماڵ قاقانی
کاری ئەمن و تۆ ئەی هاوار دونیا پێی زانی

Print Friendly, PDF & Email