Kurda Omar – Lam Wlati Gharibi

کوردە عومەر

کوردە عومەر – لەم وڵاتی غەریبیە

غەریبی
وتنی: کوردە عومەر

لەم وڵاتی غەریبیە بەستەی دڵم هەر ئازارە
نە جێژوانێک شارەزام و نە دۆستێکم وا لەم شارە
لەم وڵاتی غەریبیە دڵم هەردەم بریندارە
نە باخەکان دادم ئەداو نە ئەم روبارو کەنارە
من لە خاکی وڵاتێکم گەرچی هەموو شتێک جوانە
بەڵام دڵم چونکە فێرە لێرەش پیشەی هەر گریانە

لەوەتەی من ئەژیم لێرە شەو و رۆژم لێ گۆڕاوە
نە کەسێتیم وەك جارانەو نە هەستەکەی ئەوسام ماوە
لەوەتەی من ئەژیم لێرە وا هەست ئەکەم ئەچمە دواوە
هەر دەرگایەك رووی لێ ئەکەم لە بەردەمما داخراوە
من لە خاکی وڵاتێکم گەرچی هەموو شتێک جوانە
بەڵام دڵم چونکە فێرە لێرەش پیشەی هەر گریانە

تەنهایی من هێندە سەختە رۆژ لەگەڵ رۆژ ئەتوێمەوە
خەم و خەفەت ناخم ئەخواو بە دەردەوە ئەتلێمەوە
تەنهایی من هێندە سەختە وا خەریکە ئەسڕێمەوە
تەمەن هەموی لێرە ئەڕواو هەر چاوەڕێم کە بێمەوە
من لە خاکی وڵاتێکم گەرچی هەموو شتێک جوانە
بەڵام دڵم چونکە فێرە لێرەش پیشەی هەر گریانە

Print Friendly, PDF & Email