Media Hussein u Kamal Mohamed – Bafr Abary

Media Hussein u Kamal Muhammed

میدیا حسێن و کەمال محەمەد – بەفر ئەباری

بەفر ئەباری
وتنی: میدیا حسین و کماڵ محمد

بەفــــر ئەبـــاری بەفــــر ئەباری
بەفـــــر ئەبــــاری لـــــە چیـــــا
چیــــــــانشینم ئاوارەو ڕووسیـا

ئەگەر مەیلەکەو فەرامۆشم بێ
سپیدەی کفن بــاڵا پۆشــم بێ
بەفــــر ئەبـــاری بەفــــر ئەباری
بەفـــــر ئەبــــاری لـــــە چیـــــا
چیــــــــانشینم ئاوارەو ڕووسیـا

ئەترســــم بەختی ناپوخــتم وابێ
میراتی مەجنون بۆ من جێ مابێ
بەفــــر ئەبـــاری بەفــــر ئەباری
بەفـــــر ئەبــــاری لـــــە چیـــــا
چیــــــــانشینم ئاوارەو ڕووسیـا

سەڕەڕێ دەگرم ئەحواڵ دەپرسم
لەبێ مەیلەکەت یەکجار ئەترسم
بەفــــر ئەبـــاری بەفــــر ئەباری
بەفـــــر ئەبــــاری لـــــە چیـــــا
چیــــــــانشینم ئاوارەو ڕووسیـا

 

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.