Nariman Baban – Zhyan

Nariman Baban

نەریمان بابان – ژیان

ژیان 
وتنی: نەریمان بابان

هۆنراوەی: ئـەحمەد ھەردی

ژیان و ئـەرکی ناخۆشی پەپولەی ئـارەزوی کوشتم 
شەرابی جامی دڵداری ، لە تافی لاوییا ،ڕشتم !
تەمی ڕۆژانی پڕمەینەت ،وەھا تاریك و چلکن بوو
نیگاری خۆشەویستی دڵ ، پەری ئـاسایی ، تیا ون بوو !

لە تەنیاییی شەوی ژینا، ئەنێم ھەنگاوی کوێرانە!
نییە دەستێ دەرم بێنێ لەناو ئەم گۆڕە وێرانە
نییە جوانێ، سەری کاسم بنێمە سەر دڵی نەرمی
کە ھیلاکیی لەشم دەرکا خەوی سەر باوەشی گەرمی

 

نییە تەنیا پەریزادێ، کە پاڵم پێوە نێ، نازی
کە بەھرەی سیس و ژاکاوم ببووژێنێتەوە، ڕازی
تریقەی ئەو، تەمی ئەم یەئسە ڕاماڵێ لەسەر چاوم
وەکوو لای لایە ژیری کا، دڵی منداڵی گریاوم
 

 

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.