Nariman Baban – Bali Xayal

نەریمان بابان

نەریمان بابان – باڵی خەیاڵ

باڵی خەیاڵ
وتنی: نەریمان بابان

کە ڕۆیشتی وام ئەزانی ئیتر تۆم بیر ئەچێتەوە
ئەم ئازارەی منی تێدام ماوەیەکەو ئەبڕێتەوە
تۆ لە کوێ ئەی باڵی خەێاڵم

بۆ یەکەم جار کە تۆم بینی هەموو دنیا بوو بە هی خۆم
وام ئەزانی هیچ کەس نیە، هەر من هەم و منیش هی تۆم
دڵت تەنیا بۆ من ئەبێ لەگەڵ ڕازی چاوەکانت
هەژارێك بووم لە ڕێگەیای تۆ عومری خۆم نا لە پێناوت
دە تۆش ئەی تار بمجوڵێنەو بمبزوێنەو بمگرێنە

ئەمشەوە وەرە بە میوانم خەمەکانت بەڕەوێنە
لەم گێژاوەی منی تێدام دەستم بگرە ودەرمبێنە
ئەزانم تۆ هەرگیز نایەیت
بانگیشتکەم خۆت وون ئەکەی
خودا بۆ خۆی باش ئەزانێ
ئەمە غەدرە و لە منی ئەکەی

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.