Paywand Jaff – Dlm Tanga

Paywand Jaff

پەیوەند جاف – دڵم تەنگە

دڵم تەنگە

ووەتنی: پەیوەند جاف

دڵم ته نگە سەرتاپای مانای ئازارم
جەژنی مەرگە بۆیە لەم ژینە بیزارم
بۆیە لەم حاڵە بێزارم

بێ ئومیدم هیوا بڕاو 
وا ئەمرم تاکەی زوخاوو

ئەگەر دەستم ئەچووە خۆم
سەرتاپای لەشم بە خوێن ئەشۆم

ئەمرۆ وەك دوێنێ سبەی ترسناك
کێ بێ بدوێننی دڵێکی غەمناك
تەنیای وگریان من بۆ خۆم نامۆم
دۆزەخە ژیان بۆ لای مەرگ ئەرۆم

مەقام: لەو رۆژەەوەی منت جێهێشتووە
هەرچیم هەیە بۆنی تۆی گرتووە
بەهەموو تەمەنم هیچ ئازارێکم بەم شێوەیە نەچێشتووە
پرسەیەکی هەمیشەییم بۆخۆم بەستووە
من نەك خۆم ژیانی شارەکەشم لەبەر چاووکەوتووە
سەردەکەم بە هەر کۆچەو شەقامێك ئەبینم
تەرمی خۆمی لێ کەوتووە
مەحاڵە تۆ لە بیر کەم
لەپاش تۆ دەفێرم کە ئەم دڵە شێتەم بە چی ژیر کەم
ئای ئای ………

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.