Tara Rasul – Do Haftaya

تارا رەسول

تارا رەسول – دوو هەفتەیە

دوو هەفتەیە
ووتنی: تارا رەسول

تێکست : حەمە سەعید حەسەن

دوو هەفتەیە
لە من وایە دوو سەدەیە
نە زەنگێکم بۆ لێ ئەدەیت
نە کارتێکم بۆ ئەنێری، نە نامەیەک

وەرە بەڵێنت پێ دەدەم
لە چاوما جێت بۆ ڕادەخەم
شەوانە بۆت ببم بە مۆم
لەبەر تاڤگەی شعرا بتشۆم

دوو هەفتەیە
لە من وایە دوو سەدەیە
نە زەنگێکم بۆ لێ ئەدەیت
نە کارتێکم بۆ ئەنێری، نە نامەیەک

ئەوە تۆبووی فێرت کردم
خۆشەویستی هەر بەخشینە
ئەوە تۆبووی فێرت کردم
کرۆکی ژیان ئەوینە

دوو هەفتەیە
لە من وایە دوو سەدەیە
نە زەنگێکم بۆ لێ ئەدەیت
نە کارتێکم بۆ ئەنێری، نە نامەیەک

Print Friendly, PDF & Email