Xabat Mawludi – Lew Rezha

خەبات مەولودی

خەبات مەولودی – لێو ڕێژە

تێکستی: مەحمود سەید نەجاری
مۆزیك : دلێر حسین

لێو ڕێژە جامی سەبری دڵ
ئەی مانگ و پەروینم وەرە
تاکەی بە هیوای وەصلی تۆ
ئەی رۆحی شیرینم وەرە

تۆ هێزی باڵ و دەستمی 
شەوقی شەوانەی هەستمی
رێنوێنی ڕی هەڵبەستمی
ئەی رۆحی شیرینم وەرە

من بێ کەسێکـم کەس ئە تۆ
من دیل و فریاد رەس ئە تۆی
چاو بەز ئەتۆ ئەی رۆحی شەیرینم وەرە

تاکەی خەمی دڵ کۆ بە کۆ
رۆژ دەردی تۆ شەو دەردی تۆ
رۆژ کەم بە شەو رۆژ کەم بە شەو
ئەی رۆحی شیرینم وەرە

تا کەی بە هیوای وەصلی تۆ 
ئەی رۆحی شیرینم وەرە

تۆ شەمع و من پەروانەتم
تۆ شێخ و من دێوانتم
تۆ ئەشقی من ئەفسانەتم
ئەی رۆحی شیرینم وەرە
من شوشەیەك خاڵی لە مەی
تۆش با دەگێری بەزمی کەی
تونی بە جامت تا بەکەی
ئەوی رۆحی شیرینم وەرە

تا کەی شەمی دڵ بێ شەڕەر
پڕچەی خەبەر کا زیندەوەر
تۆش وا لە حاڵم بێ خەبەر
ئەی رۆحی شیرینم وەرە

من گێژی سیحریک خەندەتم
ئاسۆی خەمی سات هێندەتم
شەرماندەتم شەرماندەتم 
ئەی رۆحی شیرینم وەرە

https://www.facebook.com/1261531003900547/videos/1438215662898746/

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.