Tara Rasul – Do Haftaya

Tara Rasul

دوو ‌هەفتەیە – تارا ڕەسول

میلۆدی: هەڵکەوت زاهیر
تێکستی: حەمە سەعید حەسەن
ئەڕەینجمەنیت: عبدوللە جمال سەگرمە

دوو هەفتەیە
لە من وایە دوو سەدەیە
نە زەنگێکم بۆ لێ ئەدەیت
نە کارتێکم بۆ ئەنێری، نە نامەیەک

وەرە بەڵێنت پێ دەدەم
لە چاوما جێت بۆ ڕادەخەم
شەوانە بۆت ببم بە مۆم
لەبەر تاڤگەی شعرا بتشۆم

دوو هەفتەیە
لە من وایە دوو سەدەیە
نە زەنگێکم بۆ لێ ئەدەیت
نە کارتێکم بۆ ئەنێری، نە نامەیەک

ئەوە تۆبووی فێرت کردم
خۆشەویستی هەر بەخشینە
ئەوە تۆبووی فێرت کردم
کرۆکی ژیان ئەوینە

دوو هەفتەیە
لە من وایە دوو سەدەیە
نە زەنگێکم بۆ لێ ئەدەیت
نە کارتێکم بۆ ئەنێری، نە نامەیەك

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.